May 28, 2023 16:05 Asia/Tehran
  • کورتە فیلمی ئێرانیی «یاری» لەلایەن فێستیڤاڵی ئیتاڵیاوە ھەڵبژێردرا

کورتە فیلمی ئێرانیی «یاری» بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی شانزەھەمین خولی فستیڤاڵی ئیتالیا.

کورتە فیلمی «یاری» لە دەرهێنانی «عەلی گیتی نەوەرد» و نووسینی ھاوبەشی «نەشات میرمەهدی» و «عەلی گیتی نەوەرد» و ئامادە کردنی ھاوبەشی «جەمشید گیتی نەوەرد» و «حسام گیتی نەوەرد» خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە شانزەهەمین فێستیڤاڵی «کۆرتی ئە پۆنتە» لە ئیتاڵیا بەدەست هێنا.

ئەم فێستیڤاڵە، کۆڕەجەژنێکی ١٦ ساڵەیە لە ناوچەی ڤێنیز کە تیایدا گرنگی بە کورتە فیلمی هونەری دەدرێت.

هەروەها خستنەڕووی پرسی منداڵان و تازەلاوان، ئەم ڕووداوە سینەماییەی ناوازە کردووە.

سەرپەیڤ