May 31, 2023 21:21 Asia/Tehran
  • سەرۆکی میدیای نیشتمانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەسەر ڕوونکردنەوەی بەرخۆدان لە ڕێگەی هاوکاریی میدیاییەوە کردەوە

پەیمان جبللی، بسەرۆکی میدیای نیشتمانی لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. بەڕێزی هەروەها گفتوگۆیەکی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی بەرخۆدان هەبوو.

 

Image Caption

سەرۆکی میدیای نیشتمانی لە گەشتەکەی لوبنانی بە یاوەریی «ئەحمەد نەوروزی» یاریدەری سەرۆکی میدیا نیشتیمانی بۆ بەشی دەرەوەی سنوور لە گەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کرد. لە دیدارەکەی «جبللی» لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» هەردووک لا بیروڕایان لەبارەی بەرپرسیارێتی میدیایی و ئەرکەکانی تەوەرەی بەرخۆدان و هەروەها گرفتەکانی میدیایی بەردەم ئاڵوگۆڕ کرد.

Image Caption

لەم دیدارەدا سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە کاتی شەڕدا بە شێوەیەکی پێشەنگ و دیار مامەڵەی کردووە، لە ماوەی ڕوونکردنەوە و چەسپاندنی سەرکەوتنەکانی میحوەری خۆڕاگریشدا درێژە بەو ڕێبازە دەدەن.

Image Caption

جبللی کە بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی ڕاگەیاندنەکان سەفەری لوبنانی کردبوو، پێشتر لەگەڵ «محەمەد مورتەزا» وەزیری ڕۆشنبیریی لوبنان و «نەبیە بڕڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆببووەوە و وتووێژی قسەی کردبوو.

Image Caption

 

سەرپەیڤ