حوزه‌یران 06, 2023 07:34 Asia/Tehran
  • گۆڕدرانی لۆگۆی لالیگا دوای 3 دەیە

ڕێکخراوەی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ھێمای ئەم یارییانەی بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕی.

هێمای یەکەمین خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا) بە شێوەیەکی جیاواز لە وەرزی داهاتوودا نمایش دەکرێت.

Image Caption

ئەم هێمایە ھەتا ئەمڕۆ بە شێوەی چەرخێکی حەوت ڕەنگ کە تۆپێک لە ناوەڕاستی دایە، ناسرابوو، بەڵام لە وەرزی داهاتووەوە بە دوو پیتی "ئێڵ" وەک کورتکراوەی دوو وشەی «لا» و «لیگا» و ھەڵبەت ناوە تۆکمەکەشی بە ڕستەیەکی سوور بەدی دەکرێت.

Image Caption

لۆگۆی پێشووی لالیگا تەمەنی 30 ساڵە، لە هەمان کاتدا خولە بەناوبانگەکانی تری تۆپی پێی ئەوروپا لەوانە (پریمەرلیگ)ی ئینگلتەرا و (لوشامپیۆنە) و (دەستەی ئەی) لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانکارییان لە لۆگۆی کێبەرکێکانیان بەدی ھێناوە.

سەرپەیڤ