حوزه‌یران 11, 2023 22:46 Asia/Tehran

فیلمی ئێرانیی « بێ ئۆقرە» گەییشتە فێستیڤاڵی سینەمایی بولگاریا.

فیلمی «بێ ئۆقرە» لە دەرهێنانی «میهران ئەحمەدی» لە دووھەمین فێستیڤاڵی «گۆڵدێن فێمی ٢٠٢٣»ی بولگاریا وەرگیرا.

دووھەمین خولی فێستیڤاڵی «گۆڵدێن فێمی» لە دەی ژوئەنی ٢٠٢٣ لە شاری «سۆفیا»ی پایتەختی بولگاریا بەڕێوەدەچێت.

فیلمی «بێ ئۆقرە» لە دەرهێنانی «میهران ئەحمەدی» و ئامادە کردنی «ساناز فەتورە چی»یە.

لەسەر شانۆی فێستیڤاڵی «گۆڵدێن فێمی» دەرهێنەران، سیناریۆنووسان , کامێراچییان، دەنگھەڵگران و مۆنتاژکاران بۆ دروستکردنی بەرهەمی هاوبەشی نێودەوڵەتی و بەرهەمهێنانی پڕۆژەی سینەمایی نوێ دەناسێندرێن و دەرفەتیان دەدرێتێ.

سەرپەیڤ