حوزه‌یران 18, 2023 16:45 Asia/Tehran

ئەندامێکی هەڵبژاردەی تیمی پاوەرلیفتینگی ئێران توانی له پاڵەوانیەتیی جیهانیدا ڕەچە بشکێنێ.

«محەممەد محەممەدی» ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تیمی پاوەرلیفتینگی ئێران لە کێشی ١٠٥ کیلۆگرام لە کێبەرکێی پاوەرلیفتینگی کلاسیکی پاڵەوانێتیی جیهانیی ٢٠٢٣ لە وڵاتی ماڵت بە ئاستێکی باش دا لە جوڵەی «دەدلیفت» و تۆمارکردنی بەرزکردنەوەی کێشێکی ٣٤٥ کیلۆگرامی، جگە لەوەی کە بوو بە یەکەم لە گروپی B دا، ژمارە پێوانەیی بەرزکردنەوەی «دەدلیفت»ی ئاسیاشی بە چوار کیلۆ زیادکرد.

«عەلیڕەزا ڕەزایی» ئەندامەکەی دیکەی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی پاورلیفتینگی ئێرانیش لە جوڵەی «ئیسکوات»دا ٣١٥ کیلۆگرامی تۆمار کردو بووبە سەرپەڕی گروپی B.

«مەهدی مافی غوڵامی»یش وەک دوا نوێنەری ئێران لە بەشی ١٢٠ کیلۆ قورستر، ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی دەبێتەوە.

سەرپەیڤ