ته‌مووز 14, 2023 17:36 Asia/Tehran
  • بەدەستهێنانی دوو میدالیای زیو لە کێبەرکێی پاڵەوانێتی ڕاکردنی ئاسیا

دوو لە وەرزشوانانی نیشتمانیی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانێتی ڕاکردنی ئاسیادا میدالیای زیویان بردەوە.

کێبڕکێی پاڵەوانێتیی ڕاکردنی ئاسیا ڕۆژی چوارشەممە بە میوانداریی بانکۆک دەستی پێکراو تیمی نیشتمانیی ئێرانیش بە ١٠ وەرزشوانەوە بەشداری ئەم کێبەرکێیەی کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمڕۆ (هەینی) کێبەرکێی پاڵەوانێتیی ڕاکردنی ئاسیا بەردەوام کراو "فەرزانە فەسیحی" و "مەهدی سابیری" میدالیای زیویان بەدەستهێنا.

"فەرزانە فەسیحی"، وەرزشوانی ڕاکردنی خێرای هەڵبژاردەی نیشتمانی، لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی ١٠٠ مەتری پاڵەوانێتیی ئاسیادا، توانی بە تۆمارکردنی کاتی ١١.٣٩ چرکە پلەی دووەم تۆمار کات و میدالیای دووەمی هەڵبژاردەی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا بەدەست بهێنێت.

پێشتریش "مەهدی سابیری" ڕیکۆردی ١٩.٩٨ مەتری لە فڕێدانی قورسایی دا تۆمارکرد و بە وەستان لە پلەی دووەمدا میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ