ته‌مووز 22, 2023 12:33 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیمی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران لە ئاسیا

تیمی ئێران بە دەسخستنی هەشت میداڵیای ڕەنگاوڕەنگ ، بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئاسیا لە وڵاتی ئۆردۆن.

تیمی ئێران لە کۆتایی ڕکابەرایەتیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئاسیا لە ئۆردۆن، بە بەدەستهێنانی سێ میداڵیای زێر و پێنج میداڵیای زیو ، پلەی پاڵەوانەتیی ئەم ڕکابەرایەتییانەی بەخۆ تەرخان دا.

لە ڕیزبەندیی تیمیدا، ئێران بە سەد و نەوەد و یەک خاڵ بوو بە یەکەم و تیمی هیندستان بە سەد و هەشتا خاڵ و کازاخستانیش بە سەد و شەست خاڵ بە ڕیز لە سەر پلەی دووەم و سێهەم ڕاوەستان.

ڕکابەرایەتیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئاسیا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو لە شاری ئەممانی وڵاتی ئۆردۆن بەڕێوە چوو. 

سەرپەیڤ