ته‌مووز 27, 2023 11:39 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی زۆرانی گەنجانی ئێران ناسناوی پاڵەوانی ئاسیای بەدەست هێنا

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێرانی بە هۆی بردنەوەی 3 نیشانی زێڕ و 5 نیشانی زێو، پلەی پاڵەوانی زۆرانی ئازادی لاوانی ئاسیای بەدەست هێناوە.

لەو پێشبڕکێیانە کە لە وڵاتی ئۆردۆندا بەڕێوەچوو، عەلی ڕەزایی لە کێشی 70 کیلۆگرام، موحەمەد موبین عەزیمی لە کێشی 92 کیلۆگرام و ئەمیر عەلی پوولادی لە کێشی 125 کیلوگرامدا مەداڵی زێڕیان بردۆتەوە.

ئیبراهیم خواری لە کێشی 57 کیلۆگرام، ئیبراهیم ئیلاهی لە کێشی 65 کیلۆگرام، حوسەین موحەمەد ئاقایی لە کێشی 74 کیلۆگرم، فەرزاد سەفی جەهان شاهی لە کێشی 79 کیلۆگرام و ئەمیر حوسەین عەلی زادە لە کێشی 86 کیلۆگرام مەداڵی زێویان بردۆتەوە.

لە پلەبەندی خشتەی تیپەکاندا، ئێران بە هۆی بەدەست هێنانی 191 خاڵ ناسناوی پالەوانی بەدەستهێنا و تیپی هێندستان بە 180 خاڵ پلەی دووهەم و قەزاقستان بە 160 خاڵەوە پلەی سێهەمیان بەدەست هێناوە.

 

سەرپەیڤ