هونەرمەند بەیتۆجان کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421282-هونەرمەند_بەیتۆجان_کۆچی_دوایی_کرد
بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید هونەرمەندی ناسراوی کورد بەیتۆجان لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2023 17:57 Asia/Tehran
  • هونەرمەند بەیتۆجان کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید هونەرمەندی ناسراوی کورد بەیتۆجان لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی ناسراوی کوردی تورکیا بەیتۆ گۆنەری ناسراو بە بەیتۆ جان، ماوەی سێ ساڵ بوو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیناڵاند و لە وڵاتی سوید بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.

بەیتۆجان خاوەنی دەیان بەرهەمی گۆرانییە کە دیارترینیان گۆرانی (ئاگر کەتییە دلێ من)ە و لەلایەن زۆرێک لە گۆرانیبێژانەوە گۆرانییەکانی وتراونەتەوە.