ئه‌یلوول 16, 2023 14:07 Asia/Tehran
  • له‌ كوردستانی تورکیا تونێلێکی کۆن بە درێژایی ١٥٠ مەتر دۆزرایەوە

لە شاری سمسوری كوردستانی تورکیا ، ناوچەی ئەدیامین، گوندی (قەنتەر), تونێلێکی کۆن بە درێژایی ١٥٠ مەتر دۆزرایەوە، بە گوتەی شوێنەوارناسان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ١٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا ؛ واتا سەردەمی رۆمانییەکان.

بە گوتەی راگەیاندنەکان، ئەم تونێلە بە مەبەستی راکێشانی ئاو لە رووباری سۆفرازەوە کە لە پشت چیاکەیە، بە کونکردن و هەڵکەندنی چیاکە بۆ بەشی خواروو و دەشتە نزمەکانی پاش چیاکە (واتا گوندەکانی پشت چیاکە) دروستکراوە. زیاتر مەبەستیان پرۆژەی ئاودێریی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری گوندەکە بووە، کە ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەت بووە بۆ کشتوکاڵ.

ئەم تونێلە لەلایەن هاووڵاتییەکی گوندەکە دۆزراوەتە و دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار کردووەتەوە، پاشان کاری توێژینەوەی زانستیی شوێنەوارناسی بۆ ئەم تونێلە کراوە.

 

سەرپەیڤ