ئه‌یلوول 27, 2023 20:02 Asia/Tehran
  • ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد

ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری حسێن دلێریان، وتەبێژی سیستمی ئاسمانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، مانگی دەستکردی نور 3 بە سەرکەوتوو لە خولگەی زەوی لە دوری 450 کیلۆمەترەوە جێگریکرد.

حسێن دلێریان ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو مانگە دەستکردەوە لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە ڕەوانەی بۆ شایی ئاسمان کراوە و کارەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی هات.

لەم مانگەدا میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، تاقیکردنەوەی مانگی دەستکردی تڵوع 3 سەرکەوتوبوە کە لەلایەن کۆمپانیا ئەلیکترۆنییەکانی ئەو وڵاتەوە دروستکراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.

مانگی دەستکردی تڵوع 3 چەند تایبەتمەندییەکی هەیە و لەوانەش توانای وێنەگرتنی بە دیققەیەکی جوان هەیە و ڕیسۆلوشنەکەی دەگاتە 10 ملیۆن و کێشی تەنیا 100 کیلۆگرامە.

 

 

 

سەرپەیڤ