تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 20:50 Asia/Tehran
  • نۆیەم فستیڤاڵی هەنار بە چەند گۆڕانکارییەک بەڕێوەدەچێت

بە وتەی سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی نۆیەم فستیسڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێكردووە و لەسەرەتای مانگی داهاتوو بەبەشداری 500 جوتیار و خاوەن باخی هەنارو كۆمپانیا ڤیستیڤاڵەكە ئەنجام دەدرێت، جەختیش دەكاتەوە لەمساڵدا هێندەی مەبەستیانە كوالیتی بەرهەمەكان و نرخەكان لەبەرژەوەندی میوانەكان بێت هێندە مەبەستمان نییە ژمارەكان بەرز بكەینەوە.

ئەرسەلان عابید، سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ساڵی نۆیە بەسەر یەكەوە ئەمساڵیش ئامادەكارییەكانمان بۆ ئەنجامدانی نۆیە فستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە دەستپێكردووە و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و جوتیاران و خاوەن كۆمپانیاكانی ناوچەكە لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە فستیڤاڵەكە بەڕێوە دەبەین، بۆ ئەومەبەستەش دەستمان كردووە بە ئامادەكاری لەباخی گشتی و شێوە و دیزاینی چۆنیەتی ڕێكخستنی دوكانەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ مەبەستمان كە زیاتر گرنگی بە كوالیتی بەرهەمەكان و نرخی كاڵاو خۆراكەكان بدەین بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی خاوەن باخ و جوتیار و هەروەها ئەو میوانانەشدا بێت كە سەردانی فستیڤاڵەكە دەكەن، بۆیە نامانەوێت كارێكە بكەین كە ژمارەكان بەرز بكەینەوە لە دوكاندار و زۆری بەرهەم بەڵام نەتوانین چاودێری بكەین و كۆنترۆڵ نەكرێت، بۆیە بەنیازین ئەمساڵ ژمارەی بەشداربووانی فستیڤاڵەكە سنوردار بكەین لە 700 بەرشدار بووەوە بۆ 500 بەشداربوو كەمی بكەینەوە.

سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە ئەمساڵیش ئەوەندی زانیاریمان هەبێت بەرهەمی ئەمساڵی هەنار لەئاستێكی باشدایە هاوكات ساڵی ڕابردووش لە هەشتەم فستیڤاڵی هەنار بە بەشداری زیاتر لە 700 جوتیار و خاوەن باخ و پیشەوەرە بەڕێوەچوو، لەماوەی سێ‌ ڕۆژی فستیڤاڵەكەدا زیاد لە 200 هەزار هاووڵاتیانی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و بەشێك لە پارێزگاكانی عێراقەوەسەردانی فستیڤاڵەكەیانكردووە وهاوكات لەماوەی ئەو سێ‌ ڕۆژەشدا بە بڕی نزیكەی 700 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتنكراوە.

 

سەرپەیڤ