تشرینی یه‌که‌م 09, 2023 22:37 Asia/Tehran
  •  سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ بەڕێوە دەچێت

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوە دەچێت، هۆڵی سینەمای بەناوبانگی "ساوێر" لە مۆسكۆ، وەك شوێنی كردنەوەی و داخستنی فێستیڤاڵەكە دیاری كراوە.

ئەمڕۆ دووشەمە نۆی تشرینی یەكەم، دانەر ئەبوبەكر نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە رووسیا راگەیاند:

 ئەم فێستیڤاڵە سینەماییە، دەرفەتێكی ناوازە بۆ خەڵكی ڕووسیا دەڕەخسێت كە خۆیان بخەنە ناو دنیای سینەمای كوردی لەو ماوەیەدا، پێشاندانی فیلمەكان بە زمانی ڕەسەن و ژێرنووسی ڕووسی نمایش دەكرێن، بۆ ئەوەی هەمووان بەبێ سنوور لە هەست و سۆزی فیلمەكان تێبگەن، فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوامی دەبێت.

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ بەردەوامە لە پێشخستنی سینەما، وەك فۆرمێكی هونەری گرنگ و ئامرازێكی بەهێز بۆ گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی، پێشبڕكێی فیلمەكان وەك بەشێكی گرنگ لە فێستیڤاڵەكە دەمێنێتەوە، لیژنەی دادوەری بە چوار پاڵێوراو هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە پێشكەشكراوەكان دەكەن.

نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێڕاق لە ڕووسیای فیدراڵ بە نوێنەرایەتیی دكتۆر دانەر ئەبوبەكر، پشتیوانی تەواوی مادی و معنەوی ڤێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ دووپات دەکاتەوە و سوپاسی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەکات بۆ کارە ماندوونەناسەکانیان لە پێناو پاراستن و پەرەپێدانی کولتوری کوردیمان فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ دووپات دەكاتەوە.

جێگای ئاماژەیە فیستیڤاڵی ئەم ساڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ بە ئامادەبوون و لە ژێر چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت.

 

 

 

سەرپەیڤ