هونەرمەند حەمە هاشم لەئیتالیا لەلایەن مۆزەخانەی "ڕۆدان"ـەوە مەدالیای زێڕینی پێ بەخشرا
كتێبی ڤانكۆخ و ڕۆدان و ئەبستراكێت، سێ كتێبی هونەرین و بە زمانی كوردی نووسراون، حەمە هاشم مامۆستای بەشی شێوەكاری و نووسەری كتێبەكان و بەتایبەتی بۆ كتێبی "رۆدان" دەڵێت، كتێبێكە لەسەر ئۆگێست رۆدانە، پەیكەرتاشێكی ناوداری فڕەنسییە و لە دنیا ناوبانگی بڵاو بووەتەوە.
حەمە هاشم هونەرمەندی شێوەكاری كورد، جیا لەوەی زیاتر لە 14 پێشانگەی تایبەتی لە كوردستان و وڵاتانی دەرەوە كردووەتەوە، هاوكات نووسەری كتێبەكانی "ڤانكوخ" و "رۆدان" و "هونەری ئەبستراكت" و چەندان كتێبی ترە.
حەمە هاشم توێژەر و هونەرمەندی شێوەكاری كورد لەسەر یەكێك لە كتێبەكانی بەناوی "ڕۆدان" لە ئیتاڵیا، مەدالیایەكی زێڕینی پێ بەخشرا كە لەلایەن مۆزەخانەی "ڕۆدان"ـەوە بووە. كتێبەكە لەسەر ئۆگست ڕۆدانە كە هونەرمەندێكی پەیكەرتاشی ناوداری فڕەنسییە و لەسەر ئاستی هەموو دنیا ناوبانگەكەی بڵاو بووەتەوە.
حەمە هاشم كە هونەرمەندێكی چالاكە و جگە لەم كتێبە، چەندان كتێبی تری نووسیوە لە بواری شێوەكاری و هونەر، وەك خۆی دەڵێت، "جگە لە كتێبی ڤانكۆخ، كتێبێكم هەیە لەسەر هونەری پیرۆز كە گرنگی و بایەخی بە هونەری ئێزیدییەكان داوە".