تشرینی یه‌که‌م 12, 2023 23:55 Asia/Tehran
  • فەرهەنگێکی هەڵبژاردن بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە

فەرهەنگێکی تایبەت بە بواری هەڵبژاردن بە زمانی کوردی بۆ یەکەمجار لە لایەن توێژەر و شارەزای بواری هەڵبژاردن ئارام جەمال بڵاوکرایەوە.

(فەرهەنگی زاراوەکانی هەڵبژاردن) خرایە بەردیدی خوێنەران کە لە ئامادەکردنی ئارام جەمال توێژەر و شارەزای بواری هەڵبژاردن، هاوکات بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردنەکانە.

یەکەمین فەرهەنگی هەڵبژاردنە بە هەردوو شێوەزاری کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بڵاوبکرێتەوە کە سەدان زاراوەی هەڵبژاردن بە زمانی (کوردی و ئینگیلیزی) لە خۆدەگرێت.

هەر لەمبارەیەوە ئارام جەمال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" بۆ یەکەمیجارە زمانی کوردی فەرهەنگیکی تایبەت بە بواری هەڵبژاردن بەخۆوە دەبینێت، ئەم فەرهەنگە زادەی کارکردنی دەیان ساڵەی دانەبراومە لە بواری هەڵبژاردندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زاراوەکان بە هەردوو شێوەزاری کوردی (سۆرانی-کرمانجی) ریزبەندکراون کە سەدان زاراوەی هەڵبژاردنی لە خۆگرتووە، لەگەڵ بوونی خشتەیەکی تایبەت بە زاراوەکانی هەڵبژاردن بە هەرسێ زمانی (کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی).

 

 

 

سەرپەیڤ