بەرشلۆنە چوار یاریزانی نوێ دەکڕێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i422027-بەرشلۆنە_چوار_یاریزانی_نوێ_دەکڕێت
یانەى بەرشلۆنەی ئیسپانی بەنیازی کڕینی چوار یاریزانی نوێیە بۆ وەرزی داهاتوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2023 17:16 Asia/Tehran
  • بەرشلۆنە چوار یاریزانی نوێ دەکڕێت

یانەى بەرشلۆنەی ئیسپانی بەنیازی کڕینی چوار یاریزانی نوێیە بۆ وەرزی داهاتوو.

تیمی تەکنیکی یانەى بەرشلۆنە ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئیدارە بەرزکردۆتەوە و پێویستی بە چوار یاریزانی نوێ هەیە.

چوار یاریزانە نوێیەکە هەوڵ دەدرێت بەهۆی دۆخی دارایی تیپەکەوە کەمترین پارەیان تیا خەرج بکرێت.

یاریزانی یەکەم: بەرگریکاری باڵی چەپ (یەدەگێک بۆ بالدی) ئەوەش لەبەرئەوەى وەرزی داهاتوو مارکۆس ئەلۆنسۆ دەڕوات

یاریزانی دووەم: بەرگریکاری باڵی ڕاست (یەدەگێک بۆ کانسیلۆ) لەبەرئەوەى سێرجینۆ دێست و سێرجیۆ ڕۆبەرتۆ کۆتاییان هات.

یاریزانی سێیەم: ناوەڕاستکارێکی بەرگریی بۆ هاوکاری کردنی ڕۆمیۆ

یاریزانی چوارەم: ناوەڕاستکارێکی هێرشبەر بۆ هاوکاریکردنی پێدری