تشرینی یه‌که‌م 15, 2023 20:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی و هاوژینەکەی

پۆلیسی پارێزگای ئەلبورز ڕایگەیاند تەرمی داریوش مێهرجویی سینەماکاری ئێرانی و وەحیدە محەممەدی فەر کە هاوسەریەتی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ ۲۳ی ڕەزبەر تەرمی داریوش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی لە ڤێلا تایبەتەکەیان لە شاری کەرەجی ئیران  دۆزرایەوە ، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران داوای لە دەم و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد بەزوویی لەبارەی هۆوهەگەری ئەو ڕووداوە نامرۆییە دەس بە لێکۆڵینەوە بکەن و ئەنجامەکان بخەنە بەردەست.
داریوش مێهرجوویی  دەرهێنەری ئێرانی، کاری دەرهێنەری بۆ چەندین فیلم لەوان هاموون، بازنەی مینا، مانگا، کرێچیەکان، لەیلا، میوانی دایکم، کردووە.

سەرپەیڤ