ئاژه‌ڵ زیاتر له ده‌نگی مرۆڤ ده‌ترسێت تا نه‌ڕه‌ی شێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له باشووری ئه‌فریقا، ئاشكرای كردووه ده‌نگی مرۆڤ، له نه‌ڕه‌ی شێر، زیاتر ده‌بێته هۆی ترس و په‌رته‌وازه‌یی لای ئاژه‌ڵه‌كان.
زاناكان له باشووری ئه‌فریقا، له پاركی كرۆگه‌ری كراوه‌ی نیشتیمانی، ده‌نگی مرۆڤیان به‌كارهێناوه كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی قسه ده‌كه‌ن، زاناكان ئه‌م تۆماره ده‌نگیانه‌یان، له ڕێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی (سه‌ماعه) له كانیاوه‌كاندا به‌كارهێناوه. ده‌ركه‌وتووه له سه‌دا 95% ئاژه‌ڵه‌كان، له‌كاتی بیستنی ده‌نگی مرۆڤه‌كان، ترسیان لێ نیشتووه و به خێرایی ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێهێشتووه.
زاناكان ئه‌و قسانه‌ی تۆماریان كردووه و به‌كاریانهێناوه، به‌و زمانه ناوخۆییه بووه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌كارده‌هێنرێت. له به‌رامبه‌ردا، ئاژه‌ڵه‌كان، كاتێ گوێیان له نه‌ڕه‌ی شێره‌كان و ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانی دیكه بووه، كه‌متر ترساون. هه‌ندێكجار فیله‌كان، هه‌وڵیانداوه بگه‌ڕێن و رووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه ببنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆرجار ئاژه‌ڵه‌كان، فێربوون به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دروست ده‌كات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان چه‌كی ئاگرینیان هه‌ڵگرتووه، به‌شداری له پرۆسه‌ی راوكردندا ده‌كه‌ن كه تێیدا سه‌گی راهێنراو به‌كارده‌هێنن.
ئه‌م دیارده‌یه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی دیكه‌ی جیهان، روویداوه و ئاژه‌ڵه جۆراوجۆره‌كان، زیاتر له مرۆڤه‌كان ده‌ترسن تا له بوونه‌وه‌ره‌كانی دی.
توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه كردووه ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه پێیگه‌یشتووه، ته‌حه‌دایه‌ك دروست ده‌كات، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و بوارانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ژیانی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه بوونی مرۆڤه‌كان، ده‌بێته هۆی وروژاندن و ترساندنی ئاژه‌ڵه‌كان. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا، له‌وانه‌یه زاناكان تۆماری ده‌نگی مرۆڤه‌كان، به ئامانجی پاراستنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ئاژه‌ڵانه به‌كاربهێنن كه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره.