تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 20:33 Asia/Tehran
  •  پاڵەوانێکی میسری، پاڵپشتی خۆی بۆگەلی فەلەستین ڕاگەیاندووە ؛سەرەڕای ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە

مەلەوانی بەناوبانگی میسری سەرباری ئەوەی کە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە، بەڵام پاش گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی بێ هیچ ترسێک پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاندووە و پاش بەدەست هێنانی مەداڵی ئاڵتوونی جامی جیهانی، شادی و خۆشی دەرنەبڕی.

عەبدولحەمید سامح مەلەوانی میسری پاڵی داوتە پاڵ هەموو ئەو وەرزشوانانەی کە پاڵپشتی دەکەن لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین بەرانبەر بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی.

 ئەو وەرزشوانە میسریە کارێکی مێژوویی ئەنجام داوە، ناوبراو پاش بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی مەلەوانی یونان و پاش بەدەستهێنانی مەداڵی ئاڵتوونی، بە هۆی قوربانی بوونی خەڵکی مەزڵوومی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی داگیرکەرەوە، هیچ شادی و خۆشییەکی دەرنەبڕی.

 ئەو مەلەوانە میسریە پاش بەدەستهێنانی مەداڵی ئاڵتوون، گوتی: لە یەک حەوتەی ڕابردوودا لە بواری ڕۆحیەوە دۆخێکی زۆر نالەبارم تێپەڕاند، تەنانەت هەڕەشەی کوشتم لێ دەکرا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی لایانگری خەڵکی فەلەستینم.

 ناوبراو وتیشی: هیچ نازانم، ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو کەسێک لە ماڵی خۆمدا هێرش کاتە سەرم. من لەم دۆخەدا کەوا برا و خۆشکەکانم لە غەزە دەبنە قوربانی هیچ ناتوانم شادبم و بە هۆی ناسناوەکەم خۆشی دەربڕم.

 

سەرپەیڤ