تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 18:16 Asia/Tehran
  • ئاشکرابوونی بکوژی مێهرجویی و هاوسەرەکەی لە کەمتر لە پێنج ڕۆژدا و جێبەجێکرانی وادەکەی پۆلیس

ئێوارەی رۆژی٢٢ی ڕەزبەر، هەواڵێکی سامناک کۆمەڵگای هونەریی خستەژێرکارتێکەریی، کوژرانی داریوشی مێهرجویی وهاوسەرەکەی بە زەبری چەقۆ لە ماڵی خۆیان لە کەرەج خێرا لە میدیاکاندا دەنگی دایەو بیروڕای گشتی خستەژێر کارتێکەری.

لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕوودانی ڕووداوەکە، تیمەکانی بەدواداگەڕان و هێزە کارامەکانی پۆلیس بەئامادەبوون لە شوێنی ڕووداوەکە، دەستیان کرد بە تاووتوێی چۆنیەتی ڕوودانەکە و سێناریۆی بکوژ یان بکوژانی شیمانەیی و دۆزینەوەی سەرەداوەکان و تەنانەت سەگە ڕاهێنراوەکانیشیان دەکارگرت. هەر ئەو کات وتەبێژی پۆلیس خەڵکی دڵنیا کردەوە لەوەی پۆلیس بکرانی کوشتنی داریوشی مێهرجویی و هاوسەرەکەی بەزوویی دەگرێ و دەیسپێرێتە دەست دەزگای دادەوانی.

لە کۆتایی رۆژی یەکەمی بەدواداگەڕان، پۆلیس بەیاننامەیەکی لەبارەی لێکۆڵینەوەکاندا بۆ ڕوونکردنەوەی بیروڕای گشتی بڵاوکردەوە کە تێیدا جەخت کرابوو، چوار گومانلێکراو ناسکراون و دوو کەس قۆڵبەست کراون و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە درێژەی هەیە.

سەرەنجام سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ڕەزبەر، سەردار سەعیدی مونتەزیرولمەهدی وتەبێژی پۆلیس هەواڵی ناسکرانی بکوژی داریوش مێهرجویی و هاوسەرەکەی ڕاگەیاند. بکوژ یەک لە گومانلێکراوە گیراوەکان بوو کە پۆلیس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتبووی.

وتەبێژی پۆلیس پێی داگرت: بکوژی سەرەکی کە لە کەسانی قۆڵبەست کراو بەدەست پۆلیس بوو، پاش هەوڵە تەکنیکیەکان، ناسرایەوەو تۆمەتەکەی بەتەواوەتی پشت ڕاست کرایەوە. لێپرسینەوەکان بۆ ناسرانی هاودەستانی بکوژ و خاڵە شاراوەکانی ئەو ڕووداوە خەریکە جێ بەجێ دەکرێ. بەزوویی دوازانیاریەکانی هاوپێوەند دەخرێنەڕوو.

سەرپەیڤ