تشرینی دووه‌م 28, 2023 15:30 Asia/Tehran

کورتەفیلمی ئێرانی "چەمەدان" توانی دوو خەڵاتی بیست و دووهەمین خولی فیستڤاڵی خوێندکاری چین بباتەوە.

بیست و دووهەمین خولی فیستڤاڵی خوێندکاری بیجینگی چین، حەڤدە تا بیست و چواری مانگی نوامر لە چین بەڕێوە چوو.

کورتەفیلمی ئێرانی "چەمەدان" لە نوسین و دەرهێنانی ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسین پوور و بەهەمهێنانی فەریبا عەرەب توانی خەڵاتی باشترین کورتەفیلم چیرۆکی باشترین فیلم لە ڕوانگەی یونسکۆوە لە بیست و دووهەمین خولی فیستڤاڵی خوێندکاری بیجینگی چین بباتەوە.

فیستڤاڵی خوێندکاری بیجینگی چین کۆڕێکی نێونەتەوەیی گۆڕینەوەی بەرهەمگەلی خوێندکاریە کە ئاکادیمیای فیلمی پیکەن لەساڵی دووهەزارو یەک دا دایمەزراند. 

سەرپەیڤ