کانونی یه‌که‌م 09, 2023 17:10 Asia/Tehran

ئاکادیمی ئۆسکار لەدوای تاوتوێی دۆخی فیلمە نێردراوەکانی وڵاتان بەپێی یاساو ڕێوشوێنی ئۆسکار لیستی هەشتاو ‌هەشت فیلمی خاوەن مەرجی بەشداری لە ململانێکان لە بەشی باشترین فیلمی دەرەکی نێونەتەوەیی بۆ خەڵاتی ئۆسکاری ڕاگەیاند.

هاوکات لەگەل ڕاگەیەندرانی لیستی ‌هەشتاو هەشت فیلمی دەسپێک لە بواری باشترین فیلمی نێونەتەوەیی ئۆسکاری ساڵی دووهەزارو بیست و چوار لەلایەن ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەمایەکان، فیلمی سینەمایی پاسەوانی شەو لە دەرهێنانی سەیدڕەزا میرکەریمی بە خاوەن مەرج ناسرا بۆ بەشداری لە ململانێی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار.

خەڵاتەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار دەبەخشرێنە باشترین بەرهەمی پیشەسازی سینەما لە جیهان دا.

سەرپەیڤ