کانونی یه‌که‌م 24, 2023 12:15 Asia/Tehran
  • فیلمی ئێرانی، براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی جیهانیی ئیتالیا

فیلمی ئێرانی "ڕووداوێکی بچووک" خەڵاتی باشترین فیلمی دووهەمین فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی نژیارڤانیی Afragola ی ئیتالیای وەرگرت.

فیلمی ئێرانیی"ڕووداوێکی بچووک" لە دەرهێنانی سەیید مورتەزا سەبزقەبا براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دووهەمین فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی نژیارڤانیی Afragolaی ئیتالیا بوو.

فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی نژیارڤانیی Afragolaی ئیتالیا بە تەوەری نژیارڤانی راستەقینە، خەیاڵی یان زەینی بەڕێوەچوو و بە دەنگی دەستەی داوەران خەڵات پێشکەش کرا بە باشترین کورتەفیلمی چیرۆکی، باشترین فیلمی چیرۆکی بڵیند، باشترین فیلمی کورتی دێکۆمێنتی، باشترین فیلمی دێکۆمێنتی بڵیند و باشترین ئەنیمەیشن.

فیلمی ئێرانیی "ڕووداوێکی بچووک" لەبارەی پیاوێکە کە وەک ئاپاراتچی (فیتەری) و خزمەتگوزار لە ناوەندی فەرهەنگی، سینەمایی دێزفول خەریکە کار دەکاو ئاواتی ئەوەیە رۆژێک ئەویش لە سینەما چالاکی بکاو وێنەکەی بکەوێتەسەر پەردەی سینەما.

سەرپەیڤ