کانونی دوھەم 11, 2024 06:00 Asia/Tehran
  • خەڵاتی یەکەمی ئەنیمەیشنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕۆشد بەخشرایە دەرهێنەری سنەیی

دەرهێنەری سنەیی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بەشی نیشتمانی پەنجا و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕۆشدی بەخۆ تەرخان دا.

چوارەمین پەیکەری زێڕین و دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی تایبەت بە کاش، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بەشی نیشتمانی لە پەنجا و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕۆشد بەخشرایە ئەنیمەیشنی "مەڵبەندی سەوز" لە دەرهێنانی "سیاوەش ساعدپەناه" لە کوردستانەوە. ئەم دەرهێنەرە گەنجە سنەییە تاکە ئێرانییەکە بۆ چوار جاری لەسەر یەک، لە بەشە جیاوازەکاندا پەیکەری زێڕینی وەرگرتووە.

ڕێوڕەسمی کۆتایی پەنجا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڕوشد بە ئامادەبوونی بەرپرسی ڕێکخراوی سینەمایی و وەزیری پەروەردە لە باخچەی کتێبی تاران بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ