کانونی دوھەم 13, 2024 13:30 Asia/Tehran

تیمی نیشتمانی زۆرانبازی ئێران بە وەدەست هێنانی سێ میداڵیای زێڕوسێ زیوو دوو برۆنز بوە جێگرپاڵەوانیەتی نێونەتەوەیی جێگرپاڵەوانیەتی کێبەرکێ نێونەتەوەیەکانی زۆرانبازی ئازادی زاگربی کرۆواسی.

تیمی نیشتمانی زۆرانبازی  ئێران، دوێنێ پێنج شەم لە کێبەرکێ نێونەتەوەیەکانی زۆرانبازی ئازادی زاکرۆبی کرۆواسی دا بوە جێگرپاڵەوان.

لە کۆتایی ئەو کێبەرکییانەدا تیمی زۆرانبازی ئازادی ئێران لەلایەن محمود نخودیەوە لە کێشی حەفتاو نۆ کیلۆو ئەمیرعەلی ئازەرپیرا لە کێشی نەوەدو حەوت کیلۆگرم و ئەمیرحسین زارع لە کێشی سەدو بیست و پێنج کیلۆگرام و حسین ئەبووزەری لە کێشی حەفتاو چوار کیلۆگرم و ئەمیرڕەزا مەعسوومی لە کێشی سەدو بیست و پێنج کیلۆگرم، میداڵیای زیوویان وەدەست هێناو عەباس ئیبراهیم زادە لەکێشی شەست و پێنج کیلۆگرام و کامران قاسم پوور لەکێشی نەوەدو حەوت کیلۆگرم، میداڵیای برۆنزیان وەدەست هێناوە.

تیمی ئێران کە لە شەش کێشی ئەو کێبەرکێیانەدا بەشداری کردبوو بە سەدو پازدە ئاوانس بوە جێگر پاڵەوان.

ئەمریکا کە لەهەموو دە کێشەکەدا نوێنەری هەبوو بە سەدو پەنجاو نۆ ئاوانسەوە پلەی پاڵەوانەتی دەستەبەر کردو گورجیاش بە سەدو دە ئاوانس بوە سێهەم.

سەرپەیڤ