کانونی دوھەم 14, 2024 14:00 Asia/Tehran

هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، بوو بە باشترین گۆڵکەری ساڵی دووهەزار وبیست و سێ لەنێو یاریزانانی ئاسیاییدا.

فدراسیۆنی جیهانیی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ، ریزبەندیی باشترین گۆڵکارانی ئاسیایی ساڵی دووهەزاار و بیست و سێی ناساند کە مەهدی تارمی هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە تۆمارکردنی سی و یەک گۆڵ، باشترین گۆڵکەری ساڵ بووە لەنێو یاریزانانی ئاسیاییدا.

ئەو هێرشبەرە تەمەن سی و یەک ساڵیە، لە ساڵی ڕابردووی زایینی دا(٢٠٢٣) نۆزدە گۆڵی لە پێشبڕکێ جیاجیاکان بۆ پۆرتۆ تۆمار کردو لەپاڵ ئەوەشدا، دوانزە گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەی ئێران لێدا.

کیۆگۆ فوروهاشی هێرشبەری سلتیک و هەڵبژاردەی ژاپۆن و عومەر ئەلسومە-ی هێرشبەری ئەلعەرەبی و هەڵبژاردەی سوریا وەک تارمی لەساڵی دووهەزار وبیست و سێ توانی سی و یەک گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و تیمی یانەکەیان تۆمار بکەن، بەڵام هێرشبەری ئێرانی لەبەر ئەوەی ئامارێکی باشتری لەڕیزی نیشتمانیدا هەبوو، کەوتە سەرووی ئەو ریزبەندییە.

سەرپەیڤ