کانونی دوھەم 20, 2024 09:15 Asia/Tehran

تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لەمیانەی دووهەم یاریەکەی نێو مۆندیالی ئاسیا لە هۆنگ کۆنگی بردەوەو چوە قۆناغی یەک لە هەشتی ئەو مۆندیالە.

تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لەمیانەی دووهەم یاریەکەی نێو مۆندیالی ئاسیاو ململانێکانی گروپی سی بە داوری حەنا حوتاب لە سووریا و لە یانەی خەلیفە روبەرووی تیمی نیشتمانی هۆنگ کۆنگ بۆوە کە یەک بەهیچ لیی بردەوە.

لەکۆتایی یاریەکانی خولی دووهەمی گروپی سی"ش دا تیمی نیشتمانی ئێران بە شەش ئاوانس چووە سەروی خشتەکەوە ئیماراتیش بە چوار ئاوانس پلەی دووهەمی وەدەست هێناو فەلەستین بە ئاوانسێک هۆنگ کۆنگ بە بێ هیچ ئاوانسێک پلەی سێهەم و چوارەمیان وەدست هێنا.

لە یاریە کۆتاییە دووگروپیەکانیش دا تیمی ئێران بڕیارە ڕۆژی سێ شەم لەگەڵ ئیمارات یاری بکا و فەلەستین و هۆنگ کۆنگ"یش لەگەڵ یەک یاری دەکەن.

سەرپەیڤ