کانونی دوھەم 24, 2024 10:30 Asia/Tehran

تیمی نیشتمانی تۆپی پیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی سێهەمین یاریی قۆناغی بەکۆمەڵی جامی گەلانی ئاسیا بەرامبەر بە ئیمارات دوو بە یەک بردیەوەو بە سێ بردنەوەو وەدەست هێنانی نۆ خاڵ وەک سەرەتی چوە قۆناغی بەر لە فیناڵ.

تیمی نیشتمانی تۆپی پیی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی ڕابردوو لەدواین یاری خۆی لە قۆناغی بەگۆمەڵی جامی گەلانی ئاسیای ساڵی دوو هەزارو بیست و سێ لە یانەی ئیجوکەیشن سیتی شاری دۆحەی قەتەر بەرامبەر بە ئیمارات دوو بە یەک سەرکەوت و بەمجۆرە ئیماراتیش بوە چوار خاڵی و بە گۆڵی زۆرتر لە فەلەستین وەک تیمی دووهەم چوە سەرتر.

تیمی نیشتمانی تۆپی پیی کۆماری ئیسلامی ئێران"یش پێشتر لە فەلەستین و هۆنگ کۆنگی بردبۆوەو تیمی سووریاش بە وەدەستهێنانی چوارخاڵ وەک یەکێک لە باشترین تیمەکانی قۆناغی سێهەمی جامی گەلانی ئاسیا هەڵکشانی خۆی مسۆگەر کردو  بوە خەنیمی ئێران لە قۆناغی یەک لە هەشت.

تیمی نیشتمانی تۆپی پیی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو لە یانەی خەلیفە لە کاتژومێر حەوت و نیوی ئێواڕێ لەگەڵ سووریا یاری بکا.

سەرپەیڤ