کۆتایی هاتنی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر، "مەجنوون" بوو بە باشترین فیلمی ئەم فستیڤاڵە
ڕێ و ڕەسمی کۆتایی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێران شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی سینەماکاران و میدیاکاران لە تاوەری میلاد بەڕێوە چوو.
چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر لە دوازدە ڕۆژ لەمەوبەرەوە کاری خۆی لە تاوەری میلادی تاران بە نومایش کردنی ٣٣ فیلم دەست پێ کردبوو.
"محەممەد مەهدی ئیسماعیلی" وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمیی کۆتایی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێراندا وتی: فستیڤاڵی ئەمساڵ هەم لە باری چەندایەتی و هەم چۆنایەتی لە ئاستێکی باندا لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچوو و ٣٣ فیلم بەشێک لە مێژووی ئێرانیان بە مەزنایەتی و شکۆی تەواوە خستە بەرچاو.
بە پێی دەنگی لیژنەی داوەرانی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێران؛ سیمورغی بلوورینی باشترین ژنە ئەکتەری ڕۆڵی تۆکمەکەر پێشکەش کرا بە "شەبنەم قوربانی" بۆ دەورگێڕان لە فیلمی مەجنوون.
فیلمی مەجنوون لە ژانری شەڕ_ بەرەڤانی پیرۆزدایە و لە راستیدا بەشێک لە حەماسە ئافرێنەرییەکانی شەهیدانی سەربەرز "مەهدی و مەجید زەینوددین" لە دوورگەی "مەجنوون" نومایش دەکات.
لە بەشی خۆڕاگریی فستیڤاڵی فیلمی فەجریشدا خەڵاتیی باشترین فیلم پێشکەش کرا بە "خەیروڵڵا تەقیانی پوور" بۆ فیلمی "قلب رقە" (دڵی ڕەققە).