شوبات 17, 2024 11:30 Asia/Tehran

هەڵبژارەی تۆپی پێی کەنارئاوی ئێران توانی بە لێدانی پێناڵتی، لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بباتەوە.

کێبەرکێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنارئاوی ئێران وئیسپانیا لە یەکەم رۆژی دوانزەیەمین خولی پێشبڕکێکانی مۆندیالی تۆپی پێی کەنارئاو لە شاری دوبەی بەڕێوە چوو کە سەرەنجام بە لێدانی پێناڵتی و بەقازانجی هەڵبژاردەی ئێران، کۆتایی پێهات.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە درەوشانەوەی وەرزشوان "سەیدمەهدی میرجەلیلی" لە لێدانی پێناڵتی، توانی سێ بەیەک بەسەر ئیسپانیادا زاڵ بێ و بەم چەشنە بەئەنجامی نۆ بە حەوت، یەکەم هەنگاوی سەرکەوتن دەسپێبکات.

هەڵبژاردەی ئێران لە گرووپی دووەمی ئەو ڕکابەرییانە، لەگەڵ تیمەکانی ئیسپانیا، تاهیتی و ئەرژەنتین، هاوگرووپە.

سەرپەیڤ