شوبات 24, 2024 16:30 Asia/Tehran

تیمی نیشتمانی باسکەی ئێران لە یەکەم یاریەکەی لە هەڵبژاردەی جامی ئاسیای دووهەزارو بیست و پێنج بەرامبەر بە تیمی قەتەر سەرکەوتوو بوو.

تیمی نیشتمانی باسکەی ئێران دوێنێ هەینی لە یەکەم یاری خۆی لە پەنجێرەی یەکەمی  هەڵبژاردەی جامی ئاسیای دووهەزارو بیست و پێنجی سعوودیا لە یانەی ئازادی تاران لەگەڵ قەتەر کەوتە یاری کردن و بەئاکامی حەفتاو شەش بە حەفتاو چوار لە میوانەکەی بردەوە.

لەو یاریەدا بیهنام یەخچاڵی بە وەدەست هێنانی بیست ئاوانس سێ ڕیباندو پێنج پاسی گۆڵ کردن بوە باشترین یاریکاری تیمی ئێران.

تیمی نیشتمانی باسکەی ئێران لەمیانەی دووهەم یاریەکەشی لەو ململانێیانەدا ڕۆژی دووشەمی بیست و شەشی مانگی فیوریە بڕیارە  لەشاری دیهلی نوێ لەگەڵ هیندستان یاری بکا.

سەرپەیڤ