ئادار 11, 2024 10:00 Asia/Tehran
  • تیم ئێران پلەی دووەمی واتێرپۆلۆی لاوانی ئاسیای بەدەست هێنا

تیمی واتێرپۆلۆی کوڕانی تەمەن ژێری هەژدەساڵی ئێران بە درەوشانەوە لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ڕیزی تەمەنەکانی ئاسیادا، میداڵیای زیوی بردەوە.

تیمی واتێرپۆلۆی لاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی واتێرپۆلۆی پاڵەوانەتیی ڕیزی تەمەنەکانی ئاسیادا کە لە شاری کلارکی فیلیپین بەڕێوەچوو، لە فیناڵ و لە ڕکابەرایەتییەکی زۆر دژواردا بەرامبەر بە تیمی لاوانی ژاپۆن داینا و میداڵیای زیوی ئەم ڕکابەرایەتییانەی کردە مل.

تیمی هەڵبژاردەی واتێرپۆلۆی ئێران لە گرووپی "بی" ئەم خولەی ڕکابەرایەتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کازاخستان، سریلانکا،مالیزیا و سەنگاپوور هاوگرووپ بوو و توانی بانتر لە کازاخستان وەکوو تیمی یەکەمی ئم گرووپە بگاتە قۆناغی پێشفیناڵ و لەم قۆناغەیشدا لەگەڵ تیمی چین کە دووەم تیمی گرووپی "ئەی" بوو چووە مەیدانەوە و بە بردنەوە لێی گەیشتە قۆناغی فیناڵ. 

لاوانی ئێران لە کۆتایی یاریی فیناڵدا بە ئەنجامی حەڤدە بە سێزدە، یارییەکەیان دانا و لەسەر پلەی دووەم ڕاوستان. 

سەرپەیڤ