ئادار 11, 2024 08:00 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەرنامەی پێشبڕکێی قورئانیی "ساباتی نوور" لە کەناڵی سەحەری کوردی بڵاو دەبێتەوە.

ئەم بەرنامەیە ساڵانی رابردوویش لە کەناڵی سەحەری کوردییەوە بڵاو دەبوویەوە کە بە هۆی پێشوازیی گەرم و گوڕی بینەرانی سەحەری کوردی لەم بەرنامەیە، ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو هەموو ڕۆژێ کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە بە کاتی ئێران و چواری ئێوارە بە کاتی عێراق لەم مانگە پیرۆزەدا بڵاوبوونەوەی دەست پێ دەبێ.

شایانی باسە یەکەم بەرنامەی ساباتی نوور یەکشەممە کاتژمێر چوار نیوی ئێوارە بە کاتی ئێران پێشکەشکرا.  

سەرپەیڤ