ئادار 28, 2024 11:55 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ئێران بۆ قۆناخی پاش قۆناخی پێشەکیی مۆندیال

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە قۆناخی پێشەکیی هەڵبژاردنیی مۆندیالی٢٠٢٦، بە ئەنجامی یەک بە سفر لە هەڵبژاردەی تورکەمەنستانی بردەوە.

هەڵبژاردەی ئێران لە حەفتەی چوارەمی قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنی مۆندیالی٢٠٢٦، لە یاریگەی "عێشق ئاباد" میوانی تورکەمەنستان بوو کە یارییەکە، بە سەرکەوتنی ئێران و ئەنجامی یەک بە سفر کۆتایی پێهات.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دوای سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی تورکەمەنستان، بوو بە خاوەنی دە خاڵ لە گرووپەکەیدا و هاوڕێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوزبەکستان، وێڕای هەڵکشان بۆ قۆناخی یەکجاریی هەڵبژاردنیی مۆندیال، توانی ڕێ پەیدا بکا بۆ پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیای٢٠٢٧یش.

سەرپەیڤ