نیسان 13, 2024 09:30 Asia/Tehran

قەڵای "فەلەکولئەفلاک" لە ناوەڕاستی شاری خوڕماوا (لە پارێزگای لوڕستان) یەکێک لە گرینگترین و بەناوبانگترین ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێرانی سەردەمی کەونارا دێتە ئەژمار.

قەڵای "فەلەکولئەفلاک" لە سەر تەپۆڵکەیەک هەڵکەوتووە کە دەڕوانێ بە سەر شاری خوڕماوای ناوەندی پارێزگای لورستان و لە تەنیشت ڕووبارێک، لە ناوەڕاستی شاردا هەڵکەوتووە و بەرچاوترین و بەناوبانگترین ئاسەواری مێژوویی گەشتیاریی لەم شارەدایە.

لە ڕۆنانی قەڵا کەوناراییەکانی ئێراندا، سازکردنی حەساری شیاو لە میعماری و ڕۆنانی بیناکەدا گەلێک گرینگ بووە. قەڵای "فەلەکولئەفلاک" لە چاخە خۆربەجۆرەکانی مێژوودا وەک دژ و قەلایەکی حکومەتی کەڵکی لێوەرگیراوە؛ هەر لەبەر ئەوەش دیوار و شوورەیەکی پاسەوان و بەرگر لە قەراخەکانی ڕووبارەکەی تەنیشتی لە باشووڕی ڕۆژهەڵات بە ڕووبەری دە هیکتار ئەم قەڵایەیان داپۆشیوە. ڕووباری خوڕماوایش لە بەشی باشووریی قەڵای "فەلەکولئەفلاک" وەک خەندەقێک وایە بۆ پارێزگاری کردن لەم قەڵایە.

بەڕێوەبەری ناوەندی کەلەپووری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی لوڕستان وتی: لە جەژنی ڕەمەزانەوە تا بە ئەمڕۆ زیاتر لە یازدە هەزار کەس سەردانی قەڵای مێژوویی "فەلەکولئەفلاک"ـیان کردووە. لە نەورۆز و ڕۆژانی پشوودانی سەری ساڵی تازەیش قەڵای "فەلەکولئەفلاک" میوانداری میوانێکی یەکجار زۆری ئێرانی و بیانی بوو. 

سەرپەیڤ