نیسان 20, 2024 13:11 Asia/Tehran

ئەمڕۆ شەممە یەکی مانگی گوڵانی ساڵی هەزارو چوارسەدو سێی کۆچی خۆری وەک ڕۆژی ڕێزگرتن لە کەسایەتی سەعدی چامەسازی بەنێوبانگی ئێرانی دیاری کراوە.

موسلەحەدین شیرازی ناسراو بە سەعدی هەڵبەستڤان و چامەسازی بەنێوبانگی ئێرانی لەساڵی ٦٠٦ی کۆچی - مانگی لە شاری شیرازی باشوری ئێران لەدایک بوو.

ئەو هەڵبەستڤانە بەنێوبانگە ئێرانیە لەساڵی ٦٥٥ی کۆچی مانگی دا دیوانی هەڵبەستەکەی بەناوی بوستان و ساڵێک دواتریش پەرتووکی پەخشانی نێو ئەدەبی فارسی لەخۆی بەناوی گوڵستان داناو بڵاوی کردەوە.

سەعدی لەساڵی ٦٩١ی کۆچی مانگی کۆچی دوایی کردو گڵکۆکەی هەر لە کۆنەوە بۆتە مەکۆو مەڵبەندی گەشتیارانی سەرانسەری جیهان.

سەرپەیڤ