نیسان 20, 2024 11:15 Asia/Tehran

بە تەمەنترین مجیور وخزمەتکاری مەسجدونەبی لە شاری مەدینە کە خەڵکی سوریا بوو و لە نێوان خەڵکدا بە ناوبانگ بوو بە مێهرەبانی و دڵۆڤانی ، کۆچی دوایی کرد .

ئیسماعیل زەعیم بە ناوبانگ  بە ئەبوو سەباع ، پیرەپیاوی بە تەمەنی سووری کە زۆرتر لە پەنجا ساڵ بوو  وەک خزمەتکاری مەسجدونەبی خزمەتی دەکرد، لە تەمەنی نەوەدوشەش ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

ئەم پیرە پیاوە وەک بەتەمەنترین خزمەتکاری مەسجدونەبی لەنێو خەڵک دا ناسراو بوو بە مێهرەبانی و دڵۆڤانی  وزۆرتر لە چل ساڵ بوو کە  لەنێوان زیارەتکارانی مەسجدونەبی و خەڵک قاوە و شیر و چا و خورمای بڵاو دەکردەوە.

ئەم پیرەپیاوە هەمیشە لەسەر سەندەڵیەکی پلاستیکی لەنیزیک مەسجدونەبی دادەنیشت و لە وتووێژەکانی دا هەمیشە دەیکوت کە هەموو خزمەتەکانی لەماوەی ئەم چل ساڵەدا تەنیا لەبەر ڕەزای خودا و بەبەلاش بووە.

سەرپەیڤ