نیسان 22, 2024 11:45 Asia/Tehran

سەحرا ئەسەدوڵاهی ئەکتەر و دەرهێنەری کورتەفیلمی "سپاسم" توانی لە حەوتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ژنانی بەیرووت، خەڵاتی باشترین ڕۆڵی یەکەمی ژن بەدەست بێنێ.

ڕێ و ڕەسمی کۆتایی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەیرووتی لە بەیرووتی لوبنان بەڕێوەچوو. ئەسەدوڵاهی پێشتریش خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری فستیڤاڵی فیلمە ئاسیاییەکانی لۆسانجلێسیشی بردبوویەوە.

 فستیڤاڵی نێودەەوڵەتیی فیلمی ژنانی بەیرووت یەکێکە لە گرینگترین فستیڤاڵەکانی هاوپێوەند بە ژنان لە جیهاندا کە لە بەیرووت و لە لایەن ناوەندی فیلمی بەیرووت بەڕێوە دەچێ. شایانی باسە کورتە فیلمی "سپاسم"ی خاتوو سەحرا ئەسەدوڵاهی پێشتر لە چل و دووەمین فستیڤاڵی ڤەنکۆڤەری کەنەدا، فستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی جیهان لە ئەمریکا  و چەن فستیڤاڵی فیلمی جێبڕوای دیکەی جیهان بەشداری کردووە و بۆتە بەربژاری باشترین ئەکتەری ژن و وێنەهەڵگرتن لە فستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆی جیهان لە ئەمریکادا.

سەرپەیڤ