نیسان 24, 2024 11:45 Asia/Tehran

کۆنسێرتی هاوبەشی ژەنیارانی ئێران و ڕووسیا بە ناوی "پرسی مۆسیقایی سەنتپێتێرزبوورگ- تاران" بەڕێوەچوو.

عەلی جەعفەری پوویان ژەنیار و مامۆستای ڤیالۆن سەبارەت بە کۆنسێرتی هاوبەشی ژەنیارانی ئێران و ڕووسیا وتی؛ بە پێی بانگهێشت، یارمەتی و پێشنیاری هاوکاری کە "دیمیتری یاننکۆڤ" سۆلیستی ڤیالۆنسێلی ڕووس، بۆ بەشداری کردن لە کۆنسێرتێکی هاوبەشی ژەنیارانی ئێرانی و ڕوسی دابووی، گرووپێکی کاتی بریتی لە ژمارێک ژەنیاری خاوەن ئەزموون و لاوی لێهاتوو لە ژەندنی سازی زێیی لە ئێران پێکهات.

بە قسەی جەعفەریی پوویان، لە کۆنسێرتی هاوبەشی ژەنیارانی ئێران و ڕووسیادا، بەرهەمگەلێکی وەک "کامارینسکایا"ی بەرهەمی میخاییل گلینکا، واریاسۆنەکانی ڕۆکۆکۆ بۆ ڤیالۆنسێل، چەن بەرهەمێکی چایکۆفسکی، "خەرابە" و "خۆرشید" لە بەرهەمەکانی سەمین باخچەبان و "سەمای جەغز" بەرهەمی حشمەتی سەنجەری، بە ڕێبەرایەتیی «یاروسلاو زابویارکین» و بە ژەندنی ڤیالۆنسێل لە لایەن «دیمیتری گاننکو» بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ