ماڵاوایی فەرمی تاریمی فوتباڵێستی ئیرانی لە یانەی پۆرتۆ
یانەی پۆرتۆ بەفەرمی ماڵاوایی کرد لە هێڕشبەرە چوار وەرزیەکەی ئەمدوایانەی خۆی.
میهدی تاریمی لەدوای چوار وەرز بەشداری سەرکەوتوانە لە تیمی تۆپی پێی پۆرتۆی پۆرتۆگاڵ کۆتایی هێنا بە بوونی لەو تیمەداو ئەوەتا ئێستا لەسەروبەندی پەیوەست بوونی دایە بە یانەی ئینتێر.
ناوبراو لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا لەمیانەی ١٨٢ یاری دا توانی ٩١ گۆڵ تۆمار بکاو وەک سێهەم گۆڵکەری مێژوی یانەی پۆرتۆگاڵ بناسێندرێ.
یانەی پۆرتۆ بۆ ڕێزگرتن لەو هێرشبەرە ئێرانیەی فیلمێکی لە چرکەساتەکانی تۆماری گۆڵ لەلایەن تاریمی سی و یەک ساڵ تەمەن بە کراسی تیمەکەیەوە لە یاریە جۆربەجۆرەکانی دا بڵاو کردۆتەوەو لەسەری نوسیویەتی میهدی تاریمی چیرۆکێک لە گوڵێکەوە بۆ گوڵێکی ترو بە بڵاوکردنەوەی چەند ووێنە لە هێڕشبەری تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران نوسیویەتی هیچ شتێک نیە بۆ تاریمی جگە لە ڕێزلێنانەکەی.
تاریمی لە پۆرتۆدا جارێک بوە پاڵەوانی لیگی بەرزتری تۆپی پێی ئەو وڵاتەو سێ جار بوە پاڵەوانی دواجام و جارێکیش بوە پاڵەوانی جامی یەکیەتیەکەی و دووجاریش پآلەوانی سوپێڕجامی ئەو وڵاتەی بۆخۆی دەستەبەر کرد.