ته‌مووز 30, 2024 09:45 Asia/Tehran

ناڕەزایەتی بە چۆنیەتی میوانداری فەڕانسا لە "ئولەمپیک"ەکەی ٢٠٢٤ی پاریس دا پەرەی سەندوە، بەجۆرێک کە زۆرتر لە ٥٠ وڵات ناڕازین بەو میوانداریە.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی فەرمی یاریەکانی "ئولەمپیک"ەکەی ٢٠٢٤ی پاریس لە ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەدا، ناڕەزایەتی بە چۆنیەتی میوانداری فەڕانسا لەو "ئولەمپیک"ە دا پەرەی سەندوە، بەجۆرێک کە ئەو میوانداریە لەلایەنی نیشتەجێ کردن و خزمەتگوزاری و گواستن و گەیاندن ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

بەر لە دەسپێکی یاریەکان، ئەو ئۆلەمپیکە تووشی قەیرانی جۆربەجۆری ئاسایشی وەک هەڕەشەی بۆمبدانانەوەو کۆسپ خستنە سەر ڕێگەی میترۆو شەمەندەفەری بوو.

لەو بوارەدا سەید مەناف هاشمی سکرتێری گشتی کومیتەی نیشتمانی ئۆلەمپیک پێشتر ئاماژەی کردبوە ناڕەزایەتی زۆرتر لە ٥٠ وڵات لە میوانداریەکەی فەڕانساو وتبووی کە جگە لە کێشەی خواردن، ڕوبەڕوین لەگەڵ کێشەی گواستنەوەو گەیاندن"یش و ڕێگەی نیو کاتژومێر بە سیستمی گەیاندنی گشتی خەڵکی فەڕانسا ئێستاکە کاتژومێرو نیوێک دەخایەنێ.

تیمی ئینگلیزیش ڕایگەیاندوە کە ئیتر لە ڕێستۆڕانەکانی گوندی ئۆلەمپیک نان ناخۆن و تەنانەت وەرزشکارانی دیکەی وڵاتانێس لەبەر کەمی چێشت و خواردن و نەکوڵاوی گۆشتەکان بەتوندی ناڕازین لەو میوانداریە.

سەرپەیڤ