میداڵیای زیووی ٨٦ کیلۆگرامی زۆرانبازی ئازادی ئێران لە ئۆلەمپیکی پاریس
حەسەن یەزدانی لە دوایاری ٨٦ کیلۆگرامی ململانێی زۆرانبازی ئازادی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس بەرامبەر بە خەنیمە بۆلگاریەکەی بەئاکامی ٧ بە یەک داناو میداڵیای زیوی بردەوە.
حەسەن یەزدانی شەوی ڕابردوو بەئامانجی وەدەستهێنانی میداڵیای زێر لەکاتێکدا کە ڕوبەڕوی "ماگۆمد ڕەمەزانۆف"ی بۆلگاری ڕاوەستابوو چەند جار لەبەر ئازاری شانی کێبەرکێکەیان ڕاگرت و دواجار هەر زۆر بە زەحمەت لەسەر یاریەکەی بەردەوام بوو لەئاکام دا حەوت بە یەک دایناو میداڵیای زیوی پێ بەخشرا.
مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێک دا پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی ئەو خەڵاتەی حەسەنی یەزدانی یەوە.
حەسەن یەزدانی بەوەدەست هێنانی میداڵیای زیوو لە ئۆلەمپیکی پاریس بە ڕیکۆردی زێڕێک و دوو زیووی پآلەوانی جیهان تەختی لەمیانەی یاریەکانی ئۆلەمپیک دا یەکسان هاتەوەو میهران بەرخورداری تیکواندۆکاری قورسی تیمی نیشتمانی پیاوانی ئێرانیش لە کێبەرکێی فیناڵی ئەو ئولەمپیکەدا بەرامبەر بە خەنیمێکی تونسی کەوتە بەرامبەر شیاپ چانگ کە دواجار بە شکستی دوو بە هیچ میداڵیای زیوی وەدەست هێنا.