ئه‌یلوول 05, 2024 15:36 Asia/Tehran

لە کێبەرکێکانی پارائۆلەمپیکی پاریس، وەرزشکارێکی ئێرانی توانی ریکۆردی جیهان بشکێنێ و لە لقی هاویشتنی رمبدا میدالیای زێڕ وەرگرێ.

"سەعید ئەفروز" وەرزشکاری تیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کێبەرکێکانی پارائۆلەمپیکی پاریس، لە لقی هاویشتنی ڕمب کلاسی ئێف٣٤ بە هاویشتنی رمب لە درێژایی چل پۆینت ٦٧و چل ویەک پۆینت ١٦مەتر، ریکۆردی جیهان و پارائۆلەمپیک دووجار بگۆڕێ. ئەفروز میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆ و پاڵەوانیی جیهان وئاسیای لە لقی هاویشتنی رمب لە کارنامەی وەرزشیی خۆیدا تۆمار کردووە.

ئەفروز لە کێبەرکێکانی گۆڕەپان و مەیدانی یاریەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە لقی هاویشتنی ڕمبی کلاس ئێف٣٤ بە هاویشتنی ڕمب لە درێژایی چل مەتر پۆینت سفر پەنج مەتر میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆی بەدەست هێناو بوو بە خاوەن ریکۆردی تازەی هاویشتنی ڕمبی پارا ڕاکردن لە کلاسی ئێف ٣٤ لە ئاستی جیهانداو پارائۆلەمپیک. ژماری میدالیاکانی تیمە وەرزشییەکانی ئێران لە حەوتەمین رۆژی کێبەرکیکانی پارائۆلەمپیکی٢٠٢٤ی پاریس گەیشتە ١٣ میدالیا(سێ زێڕ، حەوت زیو و سێ برۆنز) و بەم چەشنە ئێران پلەی بیستەمی وڵاتانی بەشداربووی بەخۆ تەرخان دا.

سەرپەیڤ