ئه‌یلوول 28, 2024 06:50 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی لەشجوانیی جیهان

هەڵبژاردەی لەشجوانیی ئێران، بوو بە پاڵەوانی حەفتاو هەشتەمین خولی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی پیاوانی جیهان.

تیمی هەڵبژاردەی لەشجوانیی و فیتنەسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجامێکی کەم وێنەو بە دەسخستنی پەنجاو یەک میدالیای زێڕ، پەنجاو دوو زیو، پەنجا بڕۆنز(بەگشتی ١٥٢میدالیا) پاڵەوانیی خۆی لە هەر سێک ریزی تەمەنیی گەنجان، گەورەساڵان و وەرزشکارانی دێرین کردە جەژن. حەفتاو هەشتەمین خولی کێبەرکێکانی لەشجوانی و فیتنەسی پاڵەوانیی پیاوانی جیهان لە ریزەکانی تەمەنیی گەنجان، گەورەساڵان و وەرزشکارانی دێرین بۆ یەکەمجار بەمیوانداریی ئێران و لە رۆژانی ٢٣ هەتا ٢٧ی سپتەمبەر لە دورگەی کیش لە باشوری ئێران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ