پێشانگای شکۆمەندیی ئێرانی کۆن لە چین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشانگای شکۆمەندی ئێرانی کۆن لە چین ڕایگەیاند: پێشانگای "شکۆی ئێرانی کۆن" لە سێیەمین شوێنی خۆی لە چین سەرنجی هەمووانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پێشانگای شکۆمەندی ئێرانی کۆن لە ئورومچی ناوەندی ناوچەی سین کیانگی چین بەرپا بوو . لە هەمان کاتدا وتارەکەی وەزیری که له پوری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی ئێران سەبارەت بە بوژانەوەی پەیوەندییە دێرینەکانی ئێران و چین لە ڕێگەی پتەوکردنی پەیوەندیی فەرهەنگیی و گەشتیارییەوە، لە گۆڤاری گەلی چین بڵاوکرایەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەم پێشانگایە لە شارەکانی پیکەن و شەنگهای چین پێشوازییەکی زۆری لێکرا و جگە لەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکاندا ڕەنگدانەوەی هەبوو، لە تو.ره کومه لایه تییه کانیشدا سەرەنجی ملیۆنان بینەری بۆ لای خۆی ڕاکێشا. پێشانگای " شکۆمەندیی ئێرانی کۆن" لە ڕۆژی هەینی (٦ی دیسامبر ) دەستی پێکرد و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.