دنیاماڵی: ٣٧ جار ئاڵای وڵاتەکەمان لە پاریس شەکایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i434039-دنیاماڵی_٣٧_جار_ئاڵای_وڵاتەکەمان_لە_پاریس_شەکایەوە
وەزیری وەرزش وتازەلاوان لە ڕێزگرتن لە میداڵهێنەران وقارەمانانی ئۆلەمپیک وپارائۆلەمپیکی پاریس وتی: وەرزشکارانی وڵاتەکەمان لەم یاریانەدا ٣٧ جارئاڵای وڵاتەکەمانیان شەکاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2024 11:03 Asia/Tehran
  • دنیاماڵی: ٣٧ جار ئاڵای وڵاتەکەمان لە پاریس شەکایەوە

وەزیری وەرزش وتازەلاوان لە ڕێزگرتن لە میداڵهێنەران وقارەمانانی ئۆلەمپیک وپارائۆلەمپیکی پاریس وتی: وەرزشکارانی وڵاتەکەمان لەم یاریانەدا ٣٧ جارئاڵای وڵاتەکەمانیان شەکاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گروپی وەرزشی سەدا وسیما، ڕێووڕەسمی ڕێزگرتن لە قارەمانانی ئۆلەمپیک وپارائۆلەمپیکی پاریس بە بەشداری وئامادەبوونی دکتۆرپزیشکیان سەرۆک کۆمار ووەزیری وەرزش وتازەلاوان لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکان بەڕێوەچوو.

ئەحمەد دنیا ماڵیی لەم ڕێوەڕەسمە دا بە ئاماژەدان بە دەوروڕۆڵی شەهیدان لە سەرکەوتنی وەرزشی وڵاتەکەمان وتی: دەبێ لە هەوڵی قارەمانان ، داوەران وڕاهێنەرانی فیدراسیۆنەکان ڕێزبگرین . چۆنکە قارەمانان گەورەترین سەرمایەی ئێمە دێنە ئەژمار. هەلێک ڕەخسا هەتا لە ڕێوەڕەسمێکدا بە بەشداری وئامادەبوون سەرۆک کۆمار لە میداڵهێنەرانی ئۆلەمپیک وپارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس ڕێزبگرین.