کانونی یه‌که‌م 24, 2024 15:03 Asia/Tehran
  • ژالە عولو بێژەری ڕادیۆتەلەفیزیۆن وئەکتەری بەپیشینە کۆچی دوایی کرد

ژالە عولووئەکتەری سینەما، شانۆوتەلەفیزیۆن وبێژەر وئەکتەری هونەرەنومایشیەکانی ڕادیۆ لە تەمەنی ٩٧ ساڵان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما، ژاڵە عولوو لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ لە تاران شاعیر،بێژەری ڕادیۆ، دوبلۆر، ئەکتەری شانۆ، سینەماوتەلەفیزیۆن سێهەمی بەفرانبار لە تەمەنی ٩٧ ساڵان کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لە کەسانی بەپیشینەی بواری ئەکتەریی وبێژەری بوو.

ناوبراو لە هەڵبژێردراوانی هەشتەمین کۆبوونەوەی کەسایەتیە بەناوبانگەکان لە ساڵی ١٣٨٩ یش بووە.

یەکەم چالاکیە هونەریەکانی ژاڵە عولوولە ساڵی ١٣٢٧ بە بێژەری ڕاستەوخۆی ڕادیو وڕاگەیاندنی خشتەی بەرنامەکان، دەسپێکرا. پاشان ناوبراو لەبەشی نومایشە ڕادیۆییەکان کاری کردو لە بناغەدانەرانی بەرنامەی "چێرۆکی شەو بوو.

ژاڵە عولوولە فیلمە جۆربەجۆرەکان لەوان ڕۆژی واقیعە، پەری، مهمانی مامان" یا" میوانی دایک" وهەروەها دراماگەلی وەک ئەمیر کەبیر"شێخ بەهایی ،گورگەکان، حوزۆری بووە. هەواڵدەری ڕادیووتەلەفیزیۆن کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە بەڕێزەی لە بنەماڵەی ناوبراوو کۆمەڵگەی هونەری سەرەخۆشی کرد.

 

سەرپەیڤ