پێشبڕکێکانی قورسایی هەڵگرتنی پاڵەوانیەتی ئاسیا
کانونی یهکهم 25, 2024 19:58 Asia/Tehran
ئافرەتانی قورسایی هەڵگری ئێرانی لە دەستەی سەرووی هەشتا و حەوت و هەشتا و یەکی پاڵەوانیەتی ئاسیا لە قەتەر بوون بە خاوەنی دوو مداڵیای زیو و بوڕونز
لە درێژەی ڕکەبەرایەتیەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا لە دەستەی تازەلاوان و لاوان بە میوانداریەتی قەتەر سارا سەفاوردی لە ئێران ئەمڕۆ لە دەستەی سەرووی هەشتاو حەوت کیلوگرام ، مەعسومەی حسێنی لە دەستەی سەرووی هەشتاو یەک کیلوگرام بوون بە خاوەنی مێداڵیای زیو و بوڕونز . تیمەکانی قورسایی هەڵگرتنی کچان و کوڕانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیەتی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا ئا ئێستا توانیویانە دە مێداڵیای زێڕ و حەڤدە مێداڵیای زیو و بیست مێداڵیای بوڕونز دەس بخەن . ئەم پێشبڕکێیانە لە بیست و یەک هەتا بیست و پێنجی دیسامبر لە دوحەی قەتەر بەڕێوە دەچێت .