کانونی دوھەم 16, 2025 14:39 Asia/Tehran
  • دیداروچاوپێکەوتنی بەرپرسانی پەروەردە وڕاهێنانی باڵای ئێران وعێراق بۆ بەڕێوەبردنی حەوتەی زانست

کۆبوونەوەی هەماهەنگی نیهایی بۆ بەڕێوەبردنی ڕویدادی گەورەی حەوتەی زانستیی ئێران وعێراق لە وەزاڕەتی پەروەردە وڕاهێنانی باڵاوتوێژینەوەکانی عێراق بەڕێوە چوو.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی دکتۆرڕەزایی فەڕ، سەرۆکی ناوەندی هاوکاریەکانی نێودەوڵەتی وەزاڕەتی زانست، توێژینەوە وتەکنۆلۆژیای وڵاتەکەمان ، ودکتۆرحەیدەر ڕەبیعی ، جێگری بەڕێوەبەری وەزاڕەتی پەروەردە وڕاهێنان وتوێژینەوەکانی وڵاتی عێراق ، بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا، وردیاتی جێبەجێ کردن وبەرنامەکانی هاوپێوەند بەم ڕوویدادە درایە بەر باس ولێکدانەوە. دوولایەن لەسەر گرینگایەتی بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ئەم حەوتە زانستیە جەختیان کرد وهاوئاهەنگی پێویستیان بۆ بەڕێوەبردنی باشی ئەم کۆبوونەوانە ئەنجام دا. ئەم ڕوویدادە کە وەکوو بواروبەستینێک بۆ قوڵ بوونی پێوەندی زانستی نێوان ئێران وعێراق دەناسیندرێت ، داگری دانیشتن وکۆبوونەوە پسپۆڕایەتیەکان وبەرنامە زانستیە جۆربەجۆرەکان دەبێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا پیشنیارگەلێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی باشتری بەرنامە کان وحوزۆری چالاکی زانکۆکان وناوەندە زانستیەکان درایە دەستەوە.حەوتەی زانستی ئێران وعێراق لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانبار هەتا دووشەممە یەکەمی ڕێبەندان بە ئامادەبوون وبەشداری کاربەدەستانی پەروەردە وڕاهێنانی باڵا وسەرۆکانی زانکۆکانی دوو وڵات لە زانکۆی کەربەلا بەڕێوەدەچێت

 

 

سەرپەیڤ