پەیماننامەی هاوبەشی ئێران وڕووسیا ئاسۆیەکی تازە بۆ دوو وڵات دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i434978-پەیماننامەی_هاوبەشی_ئێران_وڕووسیا_ئاسۆیەکی_تازە_بۆ_دوو_وڵات_دەکاتەوە
جێگری سەرۆک کۆمار وسەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: مۆرکرانی پەیماننامەی هاوبەشی گشتداگری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران وفیدراسیۆنی ڕووسیا ، ئاسۆی تازە بەرەوڕووی گەشەی پێوەندیەکانی دوو وڵات لەهەموو بوارەکان دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2025 11:25 Asia/Tehran
  • پەیماننامەی هاوبەشی ئێران وڕووسیا ئاسۆیەکی تازە بۆ دوو وڵات دەکاتەوە

جێگری سەرۆک کۆمار وسەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: مۆرکرانی پەیماننامەی هاوبەشی گشتداگری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران وفیدراسیۆنی ڕووسیا ، ئاسۆی تازە بەرەوڕووی گەشەی پێوەندیەکانی دوو وڵات لەهەموو بوارەکان دەکاتەوە.

محەممەد ئیسلامی لە مۆسکۆ وتی: بە سەرنجدان بە ڕیکارگەلێک کە لە جیهان دایە ، مۆرکران وئاڵووێرکردنی بەڵگە وسەنەدە ستراتژیکەکانی یارمەتی ئەدات بۆ پاوەجیی بوون وکارتێکەریی پێوەندیەکان بۆ دەورەی دیاری کراو.

ناوبراو وتی: ئێستاکە ، دەرفەتی مۆرکردنی وەها بەڵگە وسەنەدێک لە نێوان ئێران وڕووسیا خۆش کراوە وبۆ داڕێژرانی ،چەند ساڵ ، وتووێژ وگفتگۆکراوە هەتا ئەمڕۆکە بکەوێتە بەرئاڵووێرکران ومۆرکران کە ئاسۆی تازە لە گەشەی پێوەندیەکان دەکاتەوە.

جێگری سەرۆک کۆمار وتی: سەفەری پزیشکیان سەرۆک کۆماربۆ ڕووسیا ووتووێژلەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە یارمەتی ئەدات بە گەشەی پێوەندیەکانی دوولایەنە لە داهاتوو وئەمەکە دامەزراوە پێویستەکان بۆ پەرەی هاوکاریەکان ئەنجام بن.